٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مێردین، مەراسیمێک بۆ دوو قوربانییەکەی تەقینەوەکەی هەولێر ساز درا

سەرچاوە: KDP.info

مێردین-KDP.info-  لە مێردینی باکووری کوردستان، مەراسیمێک بۆ بەخاکسپاردنی دوو قوربانییەکەی کردە تیرۆریستییەکەی شارەدێی عەنکاوەی هەولێر بەڕێوە دەچێت، کە پێرێ هەینی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجام درا.

ئەمڕۆ یەکشەممە و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو، لە شاری مێردینی باکووری کوردستان، مەراسیمی بەخاکسپاردنی دوو قوربانیی تەقینەوەکەی هەولێر بە ناوەکانی (بڵند رەمەزان) 34 ساڵ و (سەعدەدین عومەر) تەمەن 29 ساڵ بوون و لە شاری دیاربەكر نیشەجێ بوون، بەڕێوە دەبرێ.
لە تەقینەوە خۆکوژیەکەی شارەدێی عەنکاوەدا کە ڕۆژی هەینی ئەنجام درا، ٢ کەس شەهید بوون و ٨ـی دیکەیش بریندار بوون. وەک دەرکەوت، لە تەقینەوەکەدا کە لە بەردەم قاوەخانەیەکی نزیک کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا بوو، ماددەی سی فۆڕیش بە کار هاتبوو، هەر بۆیە ئاگرێکی زۆری لێ کەوتەوە و جیا لە زیانە گیانییەکان، زیانی ماڵیی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار