٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید سەرحەد: سەرکەوتنێکی باش بووە قسمەتی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-(عەمید سەرحەد) دەڵێ، ئەمڕۆ لە میحوەری کەرکووک هێزى پێشمەرگە باش چوونەتە پێشەوە و، ناوچه‌یه‌كى به‌رفره‌وان و ستراتیژى و گرنگیان له‌ تیرۆریستانى داعش پاك كردووەتەوە و، زۆریشیان لێیان کوشتووە.

عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانی كه‌ركووك كه‌ خۆیی لە شه‌ڕه‌كه‌دا بووە، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى گوت: " ئه‌مڕۆ له‌ میحوه‌رى كه‌ركووكەوە، پێشڕەوییەکی باشمان کرد؛ داعشمان لە گوندى بانشاخى یه‌ك و دوو  و، عوزێریه‌ و مڕه‌ و عه‌تشانه‌ و سكه‌ى قیتار و وادى‌به‌شیر و وادى‌عوزێریه‌ و ته‌ل‌ئه‌حمه‌دیش وەدەر نا."
(سه‌رحه‌د قادر) دەیشڵێت: "ئه‌و شوێنانه‌ ناوچه‌ى ستراتیجى و گرینگن و، ماوەیەک بوو بە دەست داعشە تیرۆریستەکانەوە بوو؛ ساڵى 2005 و 2006 له‌وێوە لە هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دەدرا؛ لانەی قاعیده‌ و به‌عس و نه‌قشبه‌ندى و ئه‌نسارسونه‌ بووە؛ ئه‌مڕۆ ئه‌و دەڤەرەیان لێ پاك كرایه‌وه و، به ‌گشتى‌ سه‌ركه‌وتنێکى زۆر باشمان بوو بە قسمەت؛ داعش دەیان تیرۆریستی لێ کوژراوە و، ئۆتۆمبێل و چه‌كوچۆڵی زۆریشیان لێ بەجێ ما و، کەوتە دەست پێشمەرگە."

(سەرحەد)  دۆماندیشی: "‌فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانانیش تێر بنكه ‌و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان کوتا و، بە پشیوانیی ئەوانەوە ئەو پێشڕەوییە کرا؛ لیواكانى سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دژه‌تیرۆر و پۆلیسى دەڤەری كه‌ركووك و ئاسایشیش لەو شەڕەدا شەڕیان کرد."

ئاماژەیشی دا، ئێستە پێشمەرگە و داعش لە نزیک گوندی بەشیردا شەڕیانە؛ هەڵبەت ئەو گوندە لە بەرنامەی پێشمەرگەدا نەبووە کە بیگرنەوە، بەڵام لە دوورەوە زاڵن بە سەریدا و، کەینێ فەرمانیان پێ بکرێت، سێ‌ودووی لێ ناکەن و، دەیگرنەوە.
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار