٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شیعەكان لە ئاسیا و ئەورووپاوە دەچنەوه‌ ناو حەشدی‌شەعبی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ژمارەیەكی زۆر چەكداری شیعەمەزەب لە وڵاتانی ئاسیا و ئەورووپاوە پەیوەندییان بە حەشدی‌شەعبیەوە كردووە؛ ئەو چەكدارانە ئەركی پاراستنی مه‌زارگا و زیارەتانی شیعەکانیان پێ سپێردراوە و، بەشێكیشیان نێردراونەتە شەڕی داعش.

(مەلا حەسەن محەمەد) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئەفغانستان و پاكستان و وڵاتانی دی چەكداری شیعە ڕۆیشتوونەتە سووریا و عێراق بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەكانی شیعەمەزەبان."

(مەلا حەسەن محەمەد) گوتیشی: زۆر شیعەی چەکبەدەست لە ئاسیا و ئەورووپاوە خۆیان گەیاندووەتە عێراق و، چوونەتە ناو حەشدی‌شەعبیەوە."

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین مەترسیی خۆی پیشان دەدات لە شەڕی مەزەبی لە عێراق؛ "دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی مەزەبیدا بكرێت، ناوچەكە لە كوڵاندایە و، هاکا بوو بە شەڕەمەزەب."

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار