٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

2ملیۆن دۆلاریان بۆ قوتابیانی تواناسازی ناردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پلاندانان لەو 5ملیۆن دۆلارەی تەرخان كرا بوو 2ملیۆن دۆلاریان بۆ قوتابیانی تواناسازی ناردوووە.

(شوكریە شێخانی) ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پلاندانان پێیان ڕاگەیاندین لەو 5ملیۆن دۆلارەی تەرخان كرابوو، 2 ملیۆن دۆلار زیاتریشیان ناردووە بۆ قوتابیانی تواناسازی."

(شوكریە شێخانی) گوتیشی: "پارەکە بۆ كرێ و شایستەی دارایی 160 قوتابیی تواناسازی ڕەوانە كراوە."

بەهۆی قەیرانی دارایی لە ئەیلوولی پارەوە هیچ بڕە پارەیەك بە قوتابیانی تواناسازی نەدرابوو.
ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: "بە لیستێكی تر ئەو باقییەکەی 5ملیۆن دۆلارەكە بۆ قوتابیانی تر ڕەوانە دەكرێت."
شێخانی گوتیشی: "بۆ ئەوەی قوتابیانی تواناسازی چ کێشەیان نەمێنێت، دەبێت مانگانە 3ملیۆن دۆلاریان بۆ دابین بكرێت، چونكە بەشێك لە قوتابیانی تواناسازی قەرزار بوونە و، هەڕەشەی دەركردنیان لەسەرە."
زیاتر لە 3هەزار قوتابیی خەڵکی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی دەرەوە دەخوێنن.

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار