ئاوارەکانی کەمپی گەویلان و بەحرکە باربوو کران

بەحرکە -KDP.info-دەزگای خێرخوازی بارزانی، 286 منداڵە ئاوارەی نیشتەجێی كەمپی گەویلان و، ٧٠٠ خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی کەمپی بەحرکەی باروبوو کرد.
ڕۆژی 18/4/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی كوردستان، شیر و، پەڕۆک (دایبی)ـیان بەسەر (286) منداڵە بەرمەمکانەی ئاوارەکانی کەمپی گەویلاندا دابەش کرد؛ لە كەمپی بەحركەیشدا كە ئاوارەی خەڵکی دەڤەری مووسڵ و شەبەك و كاكەییی لێ نیشتەجێنە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی فریم (Freem) ، پێکەوە (700) فەردە ئارد و (700) كیسە خۆراكی جۆراوجۆریان بەسەر (700) خێزانە ئاوارەدا دابەش كرد.




