٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمان ڕازی نەبوو کارەبا گران بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا پێشنیاز کراوە کارەبا گران بکرێت، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ بەرپەرچ درایەوە.

(ئەشواق جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا حکوومەت پێشنیازی کرد کارەبا گران بکرێت، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ ئەو پێشنیازە کپ کرا و، جێبەجێ ناکرێت."

(ئەشواق جاف) گوتیشی، ھەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا (حەنان فەتلاوی) وەک پیشەی ھەمیشەیی ھێرشی کردە سەر ھەرێمی کوردستان، بەڵام دەمکوت کرا؛ سەرۆکی پەرلەمانیش بڕیاری دا کۆبوونەوەکە بکرێتە نهێنی؛ خۆ بڕیاری گرانکردنی نرخی کارەبا ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵام دیارە ئەو ئافرەتە نەخۆشە.
ئەوەشی خستە ڕوو کە داوایان کردووە کە لەمەودوا ھیچ بڕیارێک لە حکوومەت جێبەجێ نەکرێت تا ڕەوانەی پەرلەمان نەکرابێت؛ کەینێ پەرلەمان تاوتوێی کرد، حکوومەت بڕیاری لێ بدات.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار