گۆڕی بەکۆمەڵی ٣٠٠ تیرۆریست دۆزرایەوە

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مووسڵ دەڵێ، ئەمڕۆ تەرمی ٣٠٠ تیرۆریستی داعشیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزیوەتەوە؛ ١٣ تیرۆریستیش بە تەقینەوەی بۆمبێک تێدا چوونە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بۆمبێک لە گەڕەکەکی ١٧ـی تەمووز لە ڕۆژئاوای مووسڵ بە بارەگای تیرۆریستانی داعشدا تەقییەوە و لە ئاکامدا ھەشت تیرۆریستی داعش کوژران و پێنجی دیکەیشیان لێ بریندار بووە؛ بارەگاکەشیان بە تەواوەتی ڕوخاوە. داعش لە ترسی تەقینەوەی دیکە، ھاتوچۆیان قەدەغە کردووە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لە شارۆکەی بەعاج گۆڕێکی بەکۆمەڵی تیرۆریستانی داعش دۆزراوەتەوە کە ٣٠٠ تەرمی تیرۆریستانی تێدا چاڵ کرابوو.
(مەموزینی) ڕایشیگەیاند، لە نزیک پردەکۆنی ڕووباری دیجلەدا، تیرۆرستانی داعش تەقەیان لێ کراوە و، سێ تیرۆریستیان لێ کوژراوە.
بڵند ئیبراھیم




