٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ژێردەستی داعش، هێزێك بەرەو روممادی بەڕێ كەوتن

سەرچاوە: KDP.info

روممادی-KDP.info-  فەرماندەی فیرقەی زێڕین رایگەیاند، لە ئێستادا هێزەكانیان بۆ هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەرەو روممادی بەڕێ دەكەون بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی كەوتوونەتە دەست تیرۆرستانی داعشەوە، لێیان وەربگرنەوە.

فەرماندەی فیرقەی زێڕین لیوا (فازڵ بەرواری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە روممادی گەڕەكی 17 و چەند ناوچەیەكی دیكە كەوتبوونە دەست تیرۆریستانی داعش و ئەوە راست نییە كە باس لەوە دەكرێت نیوەی روممادی لە دەست داعش دایە، بەڵام لە ئێستادا من لەگەڵ سێ فەوجی دیكە لە بەغداوە بەرەو روممادی بەڕێ كەوتووین بۆ ئەوەی هاوكاریی هێزەكانی عێراق بكەین بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو شوێنانە".
لیوا (فازڵ بەرواری) گوتیشی: "هەر كاتێك گەییشتینە روممادی دەست بە هێرشكردن دەكەین و تاوەكو ئەمشەو تەواوی ئەو شوێنانەی دەستیان بەسەردا گرتوون، كۆنتڕۆڵیان دەكەینەوە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار