٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد ساڵحی: رەخنەكانی كالكان بە مەبەستی ڕووخاندنە.. شەڕ لە لێدوانی توندەوە هەڵدەگیرسێت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-   ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە دەڵێ، لێدوانەكەی (دوران كاڵكان) خزمەت بە یەكڕیزیی گەلی كورد ناكات و بگرە زیانیشی هەیە. باوەڕیشی وایە كە شەڕ لە لێدوانی توندەوە هەڵدەگیرسێت.

ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە- رێكخراوی کوردستانی حزبی كۆمه‌نیستی ئێران (ئەحمەد ساڵحی) بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لێدوانەكەی (دوران كاڵكان) خزمەت بە یەكڕیزیی گەلی كورد ناكات و بگرە زیانیشی هەیە، خۆ هەموو كەس دەتوانێت رەخنە بگرێت، بەڵام رەخنەی بنیاتنەر نەوەك ئەو قسانەی (دوران كاڵكان) كە بۆ ڕووخاندنە؛ هەرێمی كوردستان و تەواوی وڵاتانی جیهان بێكەموكوڕی نین و دەكرێت رەخنە لە سسیستەمی هەرێمی كوردستانیش بگیرێت، بەڵام نەوەك بەو شێوەیەی (كاڵكان)، چونكە شەڕ لە لێدوانی توندەوە هەڵدەگیرسێت، بەڵام لە توانا و قازانجی پەكەكەدا نییە كە شەڕی ناو‌خۆ بە لێدوانێكی (دوران كاڵكان) هەڵبگیرسێت".

(ساڵحی) گوتیشی: "با دیموكراتییەكە ئەوەندە فراوان بێت كە ئەوەی دەیەوێت قسەی ناخۆشیش بكات با بیكات ئەگەر قسەكانی مەنتیقی بێت، بەڵام ئەگەر قسەی نامەنتیقی بە خۆشیش بكرێت، هەر جێپەنجەی خراپ جێ دەهێڵێت".

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار