ئەمەریکا بە دوای هاوپەیمانێکی سوننەدا دەگەڕێ

هەولێر-KDP.info- ئەمەریکا لە هەوڵدایە گرووپە چەکدارە سوننەکان و سەرۆکهۆزەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ڕازی بکات، بە هانگاوێکی هاوشێوەی بزووتنەوەی سەحوە کە شەش ساڵ لەمەوبەر ڕیکخراوی قاعیدەیان لە سنووری ناوچەکانیان دەرپەڕاند.
گەورەدیپلۆماتکاری ئەمەریکایی(جەیمس جێفری) کە لە ساڵانی 2010 تا 2012 باڵیۆزی ئەمەریکا بووە لە عێراق و پێوەندیی پتەوی بە حکوومەتی بەغداوە هەیە، دەڵێ، "جموجۆڵەکان لەم کاتەدا زۆرن."
ئاماژە بە دانوستان لە نێوان گرووپی هۆزەکان و بەرپرسانی ئەمەریکایی، گوتی، "لە هەولێر کۆبوونەوە ساز دراون، هەروەها لە عەمانیش کۆبوونەوە ساز دراون."
پلانەکە لەوە دوورترە کە ئاسان بێ، چونکە زۆرێک لە سوننەکان پێیان وایە بزووتنەوەی سەحوە شکستێک بوو، بەڵکە خیانەت بوو، ئەوان وای دەبینن، داگیرکردنی باکوور و ڕۆژئاوای عێراق کە زۆرینەی سوننەنشینن، سەرباری کردەی کۆمەڵکوژی، لە هەردوو شەڕەکە ئاسانترە.
بەرپرسانی ئەمەریکایی و عێراقییەکان دەڵێن، پلانی نوێ بە واتای زیندووکردنەوەی سەحوە نییە، بەڵکو تێکەڵکردنی سوننەکانە بە پاسەوانی نیشتیمانی، کە نوێنەرایەتیی هێزی ئەمنی دەکات و بە واتای دەستهەڵگرتنە لە مەرکەزیەت لە بەغدا، بۆ چارەکردنی داواکانی سوننە، بۆ بەرگرتن بەوەی کە پێیان وایە لە لایەن هێزە ئەمنییە زۆرینە شیعەکانەوە دەچەوسێندرێنەوە. چونکە سەرکردە سوننەکان پییان وایە لە لایەن جیهادییەکان و حکوومەتی عێراقییشەوە کە شیعە فەرمانڕانیەتی ڕاو دەنرێن.
زریان زیاد




