٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەلمەعشەر: بۆ سەرخستنی ئامانجەکەی، ئەمەریکا دەبێ لە ڕووی سەربازییەوە هاوکاریی عێراق و کورد بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەردەن(ئەلمەعشەر) گومانی هەیە لەوەی کە، وڵاتەکەی بتوانێ هێزی پیادە بۆ شەڕی داعش بنیرێ، بەڵام جەختی لە توانستی بەردەستکردنی زانیاریی هەواڵگریی ئەردەن کردەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی کە، بۆ سەرخستنی ئامانجەکەی، ئەمەریکا دەبێ لە ڕووی سەربازییەوە هاوکاریی عێراق و کورد بکات، باوەڕیشی وایە، سعوودیە لەو بەرەنگاربوونەوەیەدا بەشداریێکی کارای دەبێ.
جیا لەو گومانەی ئەو وەزیرەی پێشووی ئەردەن کە ئێستا وەک چاودێرێکی سیاسی لێدوانی بۆ سی ئێن ئێن داوە، لەسەر ئەو باوەڕەیشە کە، "بە دڵنیاییەوە ئەمەریکا لە ناوچەکەدا هاوپەیمانی دەبن، بەڵام گومانم هەیە لەوەی هیچ وڵاتێک بە ئەردەنیشەوە، هێزی پیادە بنێرێت، ئەمە بابەتێکی تەواو قورس و هەستیارە لە ناوچەکەدا."
ئەو گوتی، "لەسەر ئەمەریکا پێویستە، لە وەشاندنی گورزی سەربازیدا ڕۆڵی پێشڕەویی ببینێ، ئەوەی کە وڵاتانی وەک ئەردەن و ئەوانی دیکەیش دەتوانن بیکەن، بەردەستکردنی زانیاریی هەواڵگری و تۆڕی پێوەندیکردنە کە پێوەستە بە هۆزە عەرەبە عێراقییەکان و هەوڵدان لەگەڵ ئەو هۆزانە لەپێناو پچڕاندنی پیوەندییان بە داعشەوە، چونکە ئەو زانیارییەی ئەردەن لەبارەی داعشەوە هەینی، هیچ وڵاتێکی دی نییەتی، باوەڕیشم وایە کە ئەمەریکا لەو ڕووەوە هاوکاری بە دەست دێنێ."
دەربارەی ئەوەیش کە ئایا هێزەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بە تەنیا دەتوانن ئەو ئامانجەی ئەمەریکا بە دی بێنن، یاخود ئەمەریکا ناچار دەبێ هێز ڕەوانە بکات، (ئەلمەشعەر) دەڵێ، "پێم وا نییە ئەمەریکا لە وەها دۆخێکدا بێت بتوانێ هێز ڕەوانە بکات، ڕای گشتیی ئەمەریکا لەم ڕووەوە ڕوونە."
زیاتر گوتی، "پێم وایە لە ڕێی ستراتیژی سەربازییەوە، واشنتۆن دەتوانێ هاوکاریی هێزەکانی عێراق و کوردستان و هێزە میانڕۆکانی نێو ئۆپۆزسیۆنی سووریا بکات و ئەم ئامانجەی بێنێتە دی. بابەتەکە ئاسان نییە و کاتی زۆری دەوێ، هاوکات لەگەڵ ئەمە، ئەمەریکا دەبێ لە ڕووی سیاسییەوە هەنگاو بنێ و لەسەرووی هەموویشییەوە، پێکهێنانی حکوومەتێکە لە عێراقدا بنکەفراوان بێ و هێزی سوننە هەست بکات بەوەی بەشداریێکی دادپەروەرانەیە."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار