٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جێگری بەرێوبەری دەستەی نەزاھەی کەرکووک تیرۆر کرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری بەڕێوبەری دەستەی نەزاھەی کەرکووک، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولـلەی لێ کرا و بە هۆیەوە گیانی لە دەست دا.

بەرێوبەری راگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک(فەرھاد حەمەعەلی) بۆ kdp.infoی هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی، ڕووداوەکە لە ناوچەی گۆڕەپانی ئاھەنگەکان بووە، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە بەردەم ماڵەکەی خۆی تەقەیان لە جێگری بەرێوبەری دەستەی نەزاھە (ئیبراھیم جیھاد حەمەد) کردووە، کە لە نەتەوەی تورکمانە، لە ئاکامدا دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

(حەمەعەلی) گوتیشی، دوای رووداوەکە ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ئەو شوێنە و تەرمەکەیشی براوەتە بزیشکی دادوەریی کەرکووک.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار