پەیەدە، پیاوانی ئایینی ناچار دەکات شەرعیەت بدەن بە خۆی و پڕوپاگەندەیش بۆ یەپەگە بکەن

هەولێر-KDP.info- دەستەی کاروباری ئایینی سەربە پەیەدە لە عەفرین، پاش کۆ بوونەوە لەگەڵ پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکان چەند بڕیارێکی دەرکردوون و داوایش دەکات ثێیانەوە پابەند بن.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی نەورۆز، ئەو بڕیارانەی دەستی کاروباری ئایینیی پەیەدە دەریکردوون ناچارین کە مانەن: کۆی پێشنوێژ و وتارخوێنان، لە وتاری ڕۆژانی هەینییاندا دەبێ تایبەت بن بە ڕووداوەکان کە ڕۆژئاوا پێیاندا ڕەت دەبێ.
دەبێ لە وتاری وتارخوێنانی مزگەوتەکاندا بە جەختکردنەوە شەرعیەت بدرێ بە هێزی چەکداریی پەیەدە(یەپەگە) و یەکینەکانی ئافرەتان.
دەبێ ڕۆڵی پیاوانی ئایینی لە هێرشەکانی داعش دیار بێ.
دەبێ کۆی پێشنوێژ و وتارخوێنان ەبشداری لە مەراسیمی شەهیدەکاندا بکەن.
دەبێ کۆی پێشنوێژ و وتارخوێنان بە بڕیارەکانی دەستەی کاروباری ئایینییەوە پابەند بن.
وتاری ڕۆژانی هەینی دەبێ بە هەردوو زمانی کوردی عەرەبی بن.
لەسەر کۆی پیاوانی ئایینی پێویستە ڕێز لە ئایینەکانی دی بگرن و مامەڵەیان لەگەڵیاندا باش بێ.
هەموو ڕۆژانی 20-ی مانگێک کۆبوونەوەی بە پیاوانی ئایینی دەکرێ.
زریان زیاد




