٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیفدینان، ئاشقەلانی عەرەب، ئاشقەلانی بچووک، حەسەن شام، خازری نوێ و مەنگوبە کۆنترۆڵ کران.. پێشمەرگە گورزی کوشندەی لە داعش دا

سەرچاوە: KDP.info

خازر-kdp.info-  ئەمڕۆ لە میحوەری خازر ھێزی پێشمەرگە پێشڕەوی کردووە و تا ئێستایش شەش گوندی کۆنترۆڵ کردوون کە حەسەن شام یەکێکیانە و گورزی کوشندەشیان لە داعش داوە.
قایمقامی قەزای بەردەڕەش (شێخ سەردار شێخ یەحیا) بە kdp.infoی راگەیاند: لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ھێزەکانی پێشمەرگەدا تائێستا شەش گوندیان کۆنترۆڵ کردوون کە ئەمانەن، (سیفدینان و ئاشقەلانی عەرەب و ئاشقەلانی بچووک و حەسەن شام و خازری نوێ و مەنگوبە) و لە ئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەی پێشمەرگەدان."
(سەردار شێخ یەحیا) کە خۆیشی لە نێو سەنگەرەکانی پێشمەرگەیە زیاتر گوتی، "ھێزی پێشمەرگە گورزی کوشندەیان لە چەکدارانی داعش داوە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراون و چەند تەرمێکیشیان لە پاش جێ ماون، ھاوکات دەست بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورسی چەکدارانی داعشدا داگیراوە."
ئاماژەیشی دا، کە لەئێستادا شەڕی قورس نەماوە و چەکدارانی داعش ھەڵاتوون و ناوچەکەیش کەوتووەتە دەست ھێزەکانی پیشمەرگە، بەڵام مینێکی زۆریان چاندوون، بەتایبەت لە گوندی حەسەن شام کە بە لانەی تیرۆریستان ناسراوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار