٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خازر.. پێشمەرگە سێ گوندی دیكەی كۆنتڕۆڵ كردن

سەرچاوە: KDP.info


حەسەن شام-kdp.info- فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەڵێت، ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە پێشڕەوییان كرد و توانرا بە ماوەیەكی زۆر كەم سێ گوندی ژێردەستی تیرۆریستانی داعش كۆنتڕۆڵ بكەن. جەختیش دەكاتەوە كە، داعش ورەی ڕووخاوە و بەرگرییشیان زۆر لاواز بووە.

نەقیب (بەختیار باسام) لە سوپای چواری زێرەڤانی لە گوندی حەسەن شامەوە لە رێگەی تەلەفونەوە بە kdp.info-ی راگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ سەعات 5-ی سەرلەبەیانی لە سنووری خازر بەپێی پلانێكی پێشوەختە پێشڕەوییان كرد و توانییان گوندەكانی حەسەن شام و شێخ زیلان و قەسرۆكی ژێرەستی تیرۆریستانی داعش كۆنتڕۆڵ بكەنەوە بە بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە پێشمەرگە بگات و چەكدارانی داعشیش لەو گوندانە هەڵاتوون.

(بەختیار باسام) گوتیشی، "ئەو شوێنانەی كە بۆمان دیاری كرابوون بە كەمتر لە ماوەی دیاریكراو دەستمان بەسەردا گرتن، داعش لە دوای راكردنیان و شكانیان لەو گوندانە، كۆمەڵێك شوێنیان بۆمبڕێژ كردووە، بۆیە پێشمەرگە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ شوێنە بۆمبڕێژكراوەكاندا دەكات و تیمی شارەزامان لەگەڵدان بۆ پووچەڵكردنەوەی بۆمبە چێنراوەكانی تیرۆریستانی داعش".
نەقیب (بەختیار) زیاتر گوتی، "جوڵەی داعش لە ناوچەكە زۆر كەم بووەتەوە و ژمارەیان زۆر كەمە، لە كاتی بینینی هێزی پێشمەرگەیشدا لەلایەن دانیشتووانی ئەو گوندانەی كە ئەمڕۆ كەوتنەوە دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، خەڵكەكەی خۆشحاڵیی خۆیان بە هەڵاتنی داعش و سەركەوتنی پێشمەرگە دەربڕی".

هەواڵی پەیوەندیدار