بەغدا.. شەڕێکی سەخت لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعشدا بەرپا بوو

بەغدا-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، شەڕێکی سەخت لەنێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی داعش رووی داوە و کوژراویشی لێکەوتووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی یووسفیە لە باشووری بەغدا شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی خۆبەخشی سەر بە ھێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش رووی داوە، لە ئاکامدا چەندین کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا ژمارەکەیان بە دروستی نەزانراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە پاریس کۆنفراسێک بە بەشداریی چەندین وڵات بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش لە عێراق، ساز کرا و تێیدا وڵاتانی هاوپەیمان بەڵینیان در، لە پشتیوانیکردنی عێراق بە هاوکاری و پێداویستیی سەربازی بەردەوام دەبن.
بڵند ئیبراھیم




