٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆنگرەی پاریس بەڵێنی دا، هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عێراق گونجاو و بەردەوام بن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- KDP.info-  لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی پاریس، کە ئەمڕۆ دووشەممە ساز درا و تێیدا نزیکەی 30 وڵات تێیدا بەشدار بوون، بە کۆی دەنگ بەڵێن درا کە، هاوکاریی سەربازیی گونجاو بە عێراق بدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەشداربووانی کۆنگرەی پاریس جەخت دەکەنەوە لەوەی کە داعش هەڕەشەیە بەسەر عێراق و تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."
لەپێناو ئەم ئامانجانەیش بەڵێنیان دا، "بە تەواوی پێداویستییەکان بە هاوکاریی سەربازییشەوە، پشتیوانی لە حکوومەت نوێی عێراق بکەن."
ئەمڕۆ دووشەممە، پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆنگرەی لووتکەی نودەوڵەتی تایبەت بە گفتوگۆکردن و داڕشتنی پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوە و بنەبڕکردنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لێ ساز درا، 30 دەوڵەت تێیدا بەشدار بوون کە بەشێکیان لە وڵاتە بەهێزەکانی دنیا بوون و هەروەها 10 وڵاتی عەرەبییش لە نێویاندا هەن کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش چوونە پاڵ ئەو هاوپەیمانەتییەی کە ئەمەریکا دژ بە داعش سەرکردایەتی دەکات.
ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە لە کۆنگرەکەدا بەشدار بوون، هەریەک لە، عێراق، میسر، ئەردەن، لوبنان، بەحرێن، کوێت، عوممان، قەتەر، سعوودیە و ئیمارات، هەروەها نوێنەری هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار بوو.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار