٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمپانیاكانی گەیاندن ناچار دەكرێن خزمەتگوزارییەكانیان بگەیەننە هەموو شوێنێكی هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- بە مەبەستی دانانی پلانێكی پتەو و هەروەها شارەزابوون بە نوێترین تەكنەلۆژیاكانی سەردەم لە بواری ئینتەرنێتی خێرادا، شاندێكی تایبەت بە بوارەكە كە لە چەند وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێم پێك هاتوون، بەشداریی كۆنفڕانسێكی برۆدباند لە وڵاتی تۆركیا دەكەن.

لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن (رەسووڵ  ساڵح رەسووڵ) بە kdp.info-ی راگەیاند، شاندێكی حكوومەتی هەرێم بە سەرپەرشتیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و نوێنەرانی چەند وەزارەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، بەشدارییان لەم كۆنفڕانسەدا بە ناوی (برۆندباند) كردووە و جگە لە نوێنەرانی حكوومەتی هەرێم، نوێنەرانی حكوومەتی بەغدا و كۆمپانیاكانی گەیاندنی ناوخۆیی و بیانی بەشداری دەكەن، كە سێ رۆژ دەخایەنێت و 16-ی ئەم مانگە كۆتایی دێت.
(رەسووڵ) گوتیشی، لەم كۆنفڕانسەدا چەند گوتار و توێژینەوەیەك لەم بارەیەوە دەخوێندرێنەوە و دواتر لە رێگەی وۆركشۆپەوە بیروڕاكان بۆ گەییشتن بە باشترین ئامانج ئاڵۆگۆڕ دەكرێن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕوونیشی كردەوە، "وەزارەتمان پێشتر رێنماییەكی تایبەت بە بواری گەیاندن دەركردووە كە بە هۆیەوە قۆرخكاری نامێنێت و كۆمپانیاكانی گەیاندن ناچار دەكرێن خزمەتگوزارییەكانیان بگەیەننە هەموو شوێنێكی هەرێم و بەمەیش كێبڕكێیەك لە نێوانیاندا دروست دەبێت و لە ئەنجامدا هاووڵاتیان سوودمەند دەبن".
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار