مووسڵ.. ئەنجوومەنی سەربازی دژی داعش راگەیەندرا

مووسڵ- KDP.info- ئەمڕۆ لە مووسڵ ئەنجوومەنی سەربازی دژی داعش راگەیەندرا، کە لە چەند گرووپێک پێک دێت و ئامانجی لەناوبردنی داعشە.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵ بە ھۆی کردەوە خراپەکانی چەکدارانی داعش، ئەنجوومەنی سەربازی دژی داعش، کە لە چەند گرووپێکی چەکداریی خۆبەخش پێک دێت، راگەیەندرا و ئامانجی ئەو ئەنجوومەنەش لەناوبردنی داعشە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ لە ناوچەی وادی حەجەر، تەرمی سێ چەکدار دۆزراونەتەوە بەڵام نوزانراوە چۆن کوژراون.
زیاتر گوتی، چەکدارانی داعش تووشی ترس و دڵەراوکێیەکی زۆر بوون، چونکە لەئێستادا ئەو خەندەقەی پێشتر لەلایەن سوپای عێراق لە دەوروبەری مووسڵ لێدرابوو، دووبارە لێ دەدرێتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ھەست بە مەترسی زۆر دەکەن .
بڵند ئیبراھیم




