٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی هاوكاریی بەسەر 8 هەزار خێزانی ئاوارەی ئێزدی دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە درێژەی هەڵمەتەكانیدا بە مەبەستی بەهاناوەچوونی زیاتری پەنابەرانی شنگال، بە تایبەتی ئەو خێزانانەی روویان لە شاری هەولێر و دەوروبەری كردووە، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی 5000 كارتۆن خۆراك بەسەر 5000 خێزانی ئاوارەی كاكەیی لە ناحیەی سەد و لە سوفیا لە پشت ناحیەی كەڵەك.
ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی بەسەر  5000 خێزانی ئاوارەی كاكەیی لە ناوچەی سەد دابەش كرد كە دوای ئازادكردنی ناوچەكانیان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان، هەروەها لە سوفیا لە پشت ناحیەی كەڵەك و هاوكات لە كەسنەزانیش، تیمەكانی دەزگا 3000 كارتۆن خۆراكیان بەسەر خێزانی ئاوارەی شنگال و مەسیحییەكاندا دابەش كرد، كە روویان لەو شارە كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار