٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێك: سێ وەزارەت بۆ كورد یەكلا بوونەتەوە.. بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغدا، پێویستە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران خەرج بكرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، تا ئێستا سێ وەزارەت بۆ كورد یەكلا بوونەتەوە، كە وەزیرەكان دیاری كراون و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر داوە و تەنیا ماوە سوێندی یاسایی بخۆن. ئاماژەیشی دا كە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغدا دەست پێ بكات، پێویستە سەرەتا حكوومەتی عێراق مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (ئارێز عەبدوڵڵا) بە kdp.info-ی راگەیاند، تاوەكو ئێستا سێ وەزارەت بۆ كورد یەكلا كراونەتەوە كە وەزیرەكانیش دیاری كراون و لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگ لەبارەیەوە دراوە، تەنیا ماوە لە پەرلەمان سوێندی یاسایی بخۆن و ئەمانەیش بوونەتە وەزیر و گۆرانكارییان تێدا ناكرێت.
(ئارێز) گوتیشی، تاوەكو ئێستا كابینەی نوێ تەواو نەبووە و چەند وەزارەتێك ماون، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت یەك تا دوو وەزارەتی دیكە بە كورد بدرێن.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە كە، پێویستە لەم مانگەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغدادا دەست پێ بكات و لیژنە بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەردوو لا دروست بكرێن.
ئەو هەروەها زیاتر گوتی، وادەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دیار نییە، بەڵام پێویستە لە ماوەیەكی كەمدا ڕەوانە بكرێت.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار