٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەم هەفتەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات.. لەگەڵ عەبادیدا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا گفتوگۆ سەبارەت بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كورد لە حكوومەتی عێراقدا بكەن.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (ئەشواق جاف) لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، " لەم هەفتەیەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)  سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) كۆ دەبێتەوە".

(جاف) هەروەها ڕوونیشی كردەوە، كۆبوونەوەكە لەسەر ئاستی باڵای هەرێم و بەغدا دەبێت بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو خاڵانەی كە بڕیارە هەردوولا بیانخەنە واری جێبەجێكردنەوە كە بەشێكیان پەیوەندییان بە بودجەی هەرێمی كوردستان و داواكارییەكانی كوردەوە هەیە كە بۆ جێبەجێكردنیان ماوەی سێ مانگ مۆڵەت بە حكوومەتی عێراق دراوە.

كارزان هەورامی   

هەواڵی پەیوەندیدار