٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کێری: تەئکید دەکەینەوە، دیمەشق کارێک نەکات بە هۆیەوە ئازاری زیاتر بچێژێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(جۆن کێری)، جاریکی دی جەختی کردەوە کە، هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ دیمەشقدا دەربارەی ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لە مۆڵگەکانی داعش لە سووریا لە ئارادا نییە، ئامادەیی هەندێ وڵاتیشی بۆ ناردنی هێزی سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی ئاشکرا کرد.
(کێری) لەو دیمانەیەی کە لە قاهیرە، تەلەڤزیۆنی سی بی ئێس لەگەڵیدا ساز داوە و ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە، جارێکی دی جەخت لە نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ دیمەشق، پێوەست بە ئەگەری گورزوەشاندنەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە سووریا، دووپات دەکاتەوە و دەشڵێت، "بێگومان کار لەسەر دەستتێوەردانەکان دەکەین، تەئکید لەوەیش دەکەینەوە کە سووریاییەکان، کارێک نەکەن کە بە هۆیەوە ئازاری زیاتر بکێشن."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتێکدا تەئکید لە پێویستنەبوونی هەماهەنگی دەکاتەوە، بەرپرسانی دیمەشق پشتیوانی لێدانی داعش دەکەن، بەمەرجێک هەماهەنگییان لەگەڵدا بکرێ.
(کێری) هاوکات ئاشکرای کرد، هەندێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڵێنیان داوە پێداویستیی سەربازی ڕەوانە بکەن و بێئەوەی ناویان ببات، گوتی هەندێ وڵاتیش پێشنیازیان کردووە، هێزی پیادە بۆ جەنگ دژ بە داعش ڕەوانە بکەن.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار