٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش زیاتر لە 30 مزگەوتی داخستن و مەلایەکانیشی دەستگیر کردوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە پارێزگای مووسڵ زیاتر لە 30مزگەوتیان داخستوون و مەلایەکانیشیان دەستگیر کردوون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لەناو پارێزگای مووسڵ لەبەر ئەوەی فەرمانەکانی ئەوانیان جێبەجێ نەکردوون، زیاتر لە 30 مزگەوتیان داخستوون و مەلایەکانیشیان دەستگیر کردوون، کە هێشتا چارەنووسیان نادیارە."
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی، "ھەر ئەمڕۆ چەکدارانی داعش ئەنجوومەنی شارەوانیی (تەل روممان)-یان  لە رۆژئاوای مووسڵ تەقاندووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بارەگاکانی خۆیان بۆ شوێنێکی دیکە گوازتوونەتەوە."
(مەموزینی) زیاتر گوتی: "ھەر ئەمڕۆ دوو تەرمی چەکدارانی داعش لە ناوچەی بابلتۆب دۆزراونەتەوە، کە بە دەمانچەی بێدەنگ کوژراون."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار