٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر ئاوارەکانی شنگالدا بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-   نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک، نزیکەی 150 هەزار بەتانی، دوشەك و پێداویستیی دیکەی بەسەر ئاوارەکانی شنگال لە سنووری‌ پارێزگای دهۆكدا دابەش كرد.
نوینەری تایبەتی‌ سەروكی‌ حكوومەت‌ بو كاروباری شنگال(د. نووری عوسمان) بە راگەیاند، "هەر كارێک‌ پەیوەندی بە ئاوارەکانەوە هەبێ، ئێمە خۆمانی لێ بە خاوەن دەزانین و بۆ ڕاییکردنی کارەکانیشیان حەوت لژنەی گەڕۆكمان هەن کە بەردەوام سەرەدانی ئاوارەکان دەكەن و ئەوەی پێداویستی بێت بۆیان دابین دەکەین."
دەربارەی ئەو ئاوارانەیشی کە لە چیای‌ شنگال ماونەتەوە، (عوسمان) گوتی "بەردەوام پێداویستی و هاوکارییەکانمان دەگەیەنینە ئاوارەکانی چیا شنگال."

هەواڵی پەیوەندیدار