دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مووچەی 7 مانگ بەسەر 3866 منداڵانی بێباوکدا دابەش دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاریی مانگی سووری ئیماراتی مووچەی حەوت مانگی بەسەر 3866 منداڵی بێباوک، کە منداڵانی بێباوکدا دابەش کرد کە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، پرۆژەی چاودێریی ئازیزان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، ئەم پرۆژەیە لە دوو بەش پێک هاتووە، لەوانە بەشێک لە منداڵانی بێباوک لەلایەن مانگی سووری ئیماراتییەوە کافل دەکرێن، بەشێکیشیان لەلایەن سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیا و کەسانی دەوڵەمەند لە هەرێمی کوردستان مووچەیان بۆ دابین دەکرێت، ئەمڕۆیش مووچەی 7 مانگی پرۆژەی چاودێریی ئازیزان بۆ منداڵانی بێباوک کە لەلایەن مانگی سووری ئیماراتییەوە مووچەکانیان دابین دەکرێت و بەسەر 3866 منداڵی ئازیز لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێن.
ئەمڕۆ 14/9/2014 پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاریی مانگی سووری ئیماراتی مووچەی حەوت مانگ بەسەر 3866 منداڵی بێباوک، کە منداڵانی بێباوکدا دابەش کرد کە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەوانە لە شاری هەولێر 1441 منداڵی ئازیز سوودمەند دەبن لەو یارمەتییە، هاوکات لە شاری سلێمانی بە هەمان شێوە 850 منداڵی ئازیز سوودمەند دەبن، لە شاری دهۆکیش 861 ئازیز و لە گەرمیانیش 714 منداڵی بێباوک لە پرۆژەی چاودێریی ئازیزان سوودمەند دەبن.




