٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەحمەد ئۆزاڵ: باوكم بە هۆی پرسی كوردەوە كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-kdp.info- (ئەحمەد ئۆزاڵ)-ی كوڕی سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند، باوكی یەكەم سەرۆككۆمار و بەرپرسی باڵای توركیا بووە كە بڕوای بە چارەكردنی ئاشتیانەی پرسی كورد هەبووە، هەر بۆیەیش كوژراوە.

(ئەحمەد ئۆزاڵ)-ی كوڕی سەرۆككۆماری هەشتەمی توركیا (تورگوت ئۆزاڵ)، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی "ئاخەبەر"-ی توركیدا باسی كوژرانی باوكی و پەیوەندیی كوژرانەكەی بە پرسی كوردەوە كرد.
( ئۆزاڵ) گوتی، "باوكم یەكەم سەرۆككۆمار و بەرپرسی باڵای توركیا بوو كە بڕوای بە چارەكردنی ئاشتیانەی پرسی كورد هەبوو، بۆ ئەو مەبەستەیش چەندین هەوڵی زۆر گرینگی داون".

ئەو هەروەها ئاماژەی دا كە، باوكی بە مەرگی ئاسایی كۆچی دوایی نەكردووە، بەڵكە بە هۆی مكوڕبوونی لەسەر چارەكردنی ئاشتیانەی پرسی كورد لەلایەن چەند كەس و لایەنێكەوە كوژراوە، بەڵام داواكاری گشتیی توركیا بە هۆی راپۆرت و زانیاریی لاوەكییەوە تا ئەمڕۆ هۆكاری راستەقینەی مردنی (تورگوت ئۆزاڵ)-ی ئاشكرا نەكردووە.

(ئەحمەد ئۆزاڵ) جەختیشی كردەوە كە باوكی نەخۆشیی نەبووە و تەنیا بە هۆی ژەهراویبوونەوە كۆچی دوایی كردووە و ژەهراوی بوونەكەیشی بە هۆی سووربوونی ئۆزاڵ لەسەر چارەكردنی ئاشتیانەی پرسی كورد بووە.

هیوا ئەردەلان
 

هەواڵی پەیوەندیدار