٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیندۆنیسیا چوار تورکی دەستگیر کردن.. بە هۆی پێوەندییان بە داعشەوەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پۆلیسی ئیندۆنیسیا، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆمەتی هەبوونی پێوەندی بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، چوار تورکی دەستگیر کردن.

ئەو تیمە تایبەتەی سەر بە پۆلیسی ئیندۆنیسیا، ئەو چوار تورکە و هاوکات سێ کەسی وڵاتەکەیشی دەستبەسەر کردوون، (ڕافلی عەممار) بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە، دوێنێ شەممە ئەو تیمە تایبەتە لە بۆسۆی هەرێمی سولاویسی، دوای ئۆتۆمبێلی ئەو گومانلێکراوانە کەوتوون کە ڕۆڵیان لە چالاککردنی تیرۆریستاندا هەبووە.

زیاتر گوتی، ئەوانەی دەستگیر کراون، تورکن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەربارەی پێوەندییان بە داعشەوە، بەردەوامە. ڕوونیشی کردەوە، "گومانمان لێیان هەیە کە پێوەندییان بەو ڕێکخراوەوە هەبێ و لێکۆڵینەوەی زیاتریش دەکەین."
ئیندۆنیسیا زۆرترین موسڵمانی تێدان کە ژمارەیان دەگاتە 225 ملیۆن و هەڵمەتی بەرفراوانی دەستەڵاتی ئەمنی لەو وڵاتە لەم ساڵانەی دواییدا، هۆکار بوون بۆ کۆتاییهێنان بە شەپۆلی گەورەی هێرشەکان.
وەهایش خەمڵینراوە کە، دەیان هاووڵاتی جاکارتا، بۆ پێوەندیکردن بە گرووپە توندڕۆکانەوە هاتوونەتە عێراق و سووریا و سەرۆکی ئەو وڵاتەیش لە ەگڕانەوەیان بۆ ئیندۆنیسیا دوودڵە، هەر لەبەر ئەوە هەندێ ئاژانسی بۆ بەرەبگاربوونەوەی بڵاکردنەوەی باوەڕی توندڕۆیی خستوونەتە گەڕ.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار