بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی

برای بەڕێز كاك مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان
هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ساهیرە محەمەد كەریم)ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە خۆتان و خانەوادەكەتان دەكەم و بەشداری خەمتانین. داواكارم خوای گەورە خوالێخۆشبوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
14ـی 9ـی 2014




