٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرکردەیەکی داعش بە جلی ژنانەوە دەستگیر کرا

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.INFO-  پۆلیسی دیالە سەرکردەیەکی چەکدارانی داعشی بە جلی ژنانە دەستگیر کرد، کە بە نیاز بووە لەگەڵ ژمارەیەک ئاوارەدا ڕابکات.

بەرێوبەری پۆلیسی دیالە لیواڕوکن(جەمیل شەممەری)، بە تۆری راگەیاندنی عێراقی راگەیاندووە، ھیزەکانیان توانیویانە سەرکردەیەکی داعش لە نزیک سەوزاییەکانی سدوور کە 40کم لە بەعقوبەوە دوورە دەستگیر بکەن، کە بەنیاز بووە لەگەڵ ژمارەیەک ئاوارەسا ڕابکات.
(جەمیل شەممەری) گوتیشی، دوای ئەوەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراون، ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی داعش لە دیالە ھەڵاتوون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرەوڕووبوونەوەیەکدا زیاتر لە 13چەکداریان لە سەوزاییەکانی ناوچەی سدوور کوشتوون.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار