٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

24 ـی ئەم مانگە دژەتانکەکان دەگەیەنرێنە هەولێر.. بەرلین سەرباز دەنێرێ و پێشمەرگەیش دەچێتە ئەڵمانیا

سەرچاوە: KDP.info
مووشەکی دژەتانک کە ثێشمەرگە مەشقی لەسەر دەکات.

هەولێر-KDP.info-  ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە، سەرباز بنێرێتە هەولێر، تا بە چەکە نوێکانی ئاشنایان بکات و لە ڕێیەوە شەڕی داعشی پێ بکەن، هاوکات 30 پێشمەرگەیش بۆ مەشق دەنێردرێنە ئەڵمانیا. ڕاوێژکاری ئەو وڵاتەیش(ئەنگێلا مێکڵ) لە چۆنەتیی بەشداریکردنی جەنگی داعش دەکۆڵێتەوە.
سوپای ئەڵمانیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، پاش ثڕچەککردنی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری، شەش شەربازی شارەزا دەنێرێتە کۆنسووڵخانەی گشتییان لە هەولێر کە ئامانج لێی هەماهەنگیی هەنگاونانی ئەڵمانیایە.
گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیاوە زیاتر گوتی، تیمێکی دیکە کە ئەوانیش شەش سەرباز دەبن، پێوەندی بە ئەوانی پێش خۆیانەوە دەکەن و لەگەڵ وەرگرتنی یەکەم کاروانی چەکدا، پێشمەرگە بە چۆنیەتیی بەکاربردنی مووشەکی دژەتانک و تۆپی شەستیر ئاشنا دەکەن. ڕوونیشی کردەوە، یەکەم فڕۆکە کە چەک بۆ هەولێر دەگوێزێتەوە 24 ـی سەپتەمبەر بەڕێ دەکەوێ و هاوکات مەشقکارانیش بە خێرایی دەچن. سەرەنجام چل پەڕەشووتەوانی ئەڵمانیایی ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکەن.
هەروەها لەم مانگەدا، سیی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ دبرێنە ئەڵمانیا و لەوێ مەشقیان پێ دەکرێ، بە تایبەت بۆ فێربوون لە بەکارهێنانی مووشەکی میلان کە دژەتانکە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار