ئەمیری حەویجەی داعش كوژرا

بەغدا-KDP.info- لە ئەنجامی بۆردومانكردنی ناوچەی حەویجە، ئەمیری داعش لەو ناوچەیە كوژرا.
بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لە ئەنجامی بۆردومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكان، لەو سنوورە (44) تیرۆریستی داعش كوژراون، لە نێویاندا(غەنی مەحموود) ئەمیری گرووپی داعش لە سنووری قەزای حەویجە هەیە، ئەویش لە ئاكامی بۆردومانكردنی ماڵەكەی كوژراوە.
هەروەها زیاتر گوتوویەتی: توانیویانە(27) بارهەڵگر بسووتێنن كە چەك و تەقەمەنی هەڵگرتبوو و لەژێر دارخورمادا شاردرابوونەوە.
هیوا حوسێن ئەمین




