٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زێباری: داعش عێراقییەکانی کۆکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق(هۆشیاری زێباری) ڕیاگەیاند، ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، لە بری دابەشکردن، عێراقییەکانی کۆکردنەوە و داعش ئێستا لە دۆخی بەرگریدایە.
لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، (زێباری) ڕایگەیاند، "پێم وایە داعش لە پاشەکشەیە و ئێستا زۆرتر لە دۆخی بەرگریدان و بە زیادبوونی پشتیوانیی نێودەوڵەتییش، ئەوان شکست دەبەن، لانی کەم لێرە لە عێڕاق، ابوەڕی تەواومان بەمە هەیە."
زیاتر گوتی، "جەنگە سەرەکییە دەبێ عێڕاقییەکان بیکەن، ئەمە جەنگی ئێمەیە، بەڵام ڕەهەندی هەرێمی نێودەوڵەتیشی هەن."
دەربارەی گورزوەشاندنەکانی ئەمەریکایش لە پێگەکانی داعش،(زێباری) دەڵێ، "گورزە ئاسمانییەکان کاریگەر بوون، هێز و تواناکانی پەرت کردن و سەرکردەکانیشی لێک ترازاندن، ئێستا ناتوانن هێزی زۆر و گەورە لە شوێنێک کۆ بکەنەوە، کاتێک گوێیان لە دەنگی فڕۆکە دەبێ شپرزە دەبن."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار