پاپا: ململانێ هەنووکەییەکان گەییشتوونەتە ئاستی سێیەم جەنگی جیهانی

هەولێر-KDP.info- پاپای ڤاتیکان(پاپا فڕەنسیس)، ڕایگەیاند، ئەو ململانێ سەربازیانەی کە ئێستا لە جیهاندا لە ئارادان و هەڵگری تاوان و توندوتیژین، گەییشتوونەتە ئاستی سێیەم جەنگی جیهانی.
پاپای ڤاتیکان(پاپا فڕەنسیس) ئەمڕۆ شەممە ئەم لێدوانەی مەراسیمی یادی سەربازە کوژراوەکانی یەکەم جەنگی جیهانی دا.
(پاپا فڕانسیس) گوتی، "من کە ئێستا لەم شوێنە خۆم دەبینمەوە، دەمەوێ تەنیا شتێک بڵێم: جەنگ شێتانەیە"، زیاتر گوتی: "تا ئەمڕۆ و، پاش شکستێکی دیکەی جەنگێکی دیکەی جیهانی، دەشێ قسە لەسەر سێیەم جەنگی جیهانی بکەین، شەڕێک کە کات و شوێن و کۆتاییەکەی دیار نییە و هەڵگری تاوان، توندوتیژی و کوشتارە."
پاپا هاوکات بە پێویستی دەزانێ، کۆتایی بەو قەیرانانە بهێنرێت کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئۆکڕاینا و ناوچەی دیکە لە جیهاندا لە ئارادان.
زریان زیاد




