دەزگای بارزانی كەلوپەل و پێداویستی بۆ پەنابەران لە سلێمانی و دهۆك و كەمپی بەحركە دابین دەكات

سلێمانی-kdp.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتەكانیدا بە مەبەستی بەهاناوەچوونی زیاتری پەنابەرانی شنگال، لە شاری دهۆك و دەوروبەری معەلەبات و خواردنی خێرا بەسەر 6 هەزار خێزانی ئاوارە لە خانكێ دابەش دەكات، هاوكات لە شاری سلێمانییش دەست بە دابەشكردنی كەلوپەل و پێداویستی بەسەر 114 خێزانی پەنابەردا كرا، جگە لە كەمپی بەحركەیش كە چەندین جۆری دیكەی پێویستی بەسەر 750 خێزانی پەنابەردا دابەش دەكرێت.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری دهۆك و دەوروبەری بەردەوامە لە گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری و دابینكردنی پێداویستیی رۆژانە بەسەر پەنابەرانی شنگالدا و هاوكات لە هەڵمەتێكی تردا رۆژی 3/9/2014 لە خانكێ هەستان بە دابەشكردنی ژەمەخواردنی خێرا و هاوكات كارتۆنێك معەلەبات و نان بەسەر 6 هەزار خێزانی پەنابەردا، لە شاری سلێمانییش ئۆفیسی دەزگا لە درێژەی هەڵمەتەكانیدا هەستا بە هاریكاریكردنی 114 خێزانی پەنابەر لە ناحیەی عەربەت لە كەمپی ئێزدییەكان، كەلوپەلەكانیش بریتی بوون لە: تەباخی غاز، خواردن، ترمزی ئاو، پێداویستیی منداڵان و شیر و سریلاك و دایبی و پێداویستیی دیكەی ئافرەتان.
لە لایەكی دیكەوە و لە كەمپی بەحركە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستا بە دابەشكردنی دەیان جۆر پێداویستی بەسەر 750 خێزانی ئاوارەی كەمپەكەدا، لەوانە دابەشكردنی كێك و پاككەرەوە و فلینە بەسەر 750 خێزاندا، هاوكات هەر لە درێژەی چالاكییەكاندا لە هەمان كەمپ هەستاون بە دابەشكردنی 100 كارتۆن خۆراك بەسەر پەنابەراندا كە بە هاوكاری لەگەڵ كۆنسووڵگەریی ئیمارات هەڵمەتەكە بە ڕێوە چوو، جگە لە دابەشكردنی لانك بەسەر 50 منداڵی تازەلەدایكبووی كەمپەكەدا لەگەڵ دابەشكردنی شیر و دایبی و ئاوی خواردنەوە بۆ سەرجەم خێزانەكانی كەمپەكە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
