٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە یاساکانی داعش.. نابێ پزیشکانی پیاو نەشتەرگەری بۆ ئافرەتان بکەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە گرووپی تیرۆریستیی داعش، یاسایەکی نوێی دیکەیان تایبەت بە بواری پزیشکی دەر کرد و بڕیاریان دا، نابێ پزیشکانی پیاو نەشتەرگەری بۆ نەخۆشانی ئافرەت بکەن و بە پێچەوانەیشەوە.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە مووسڵ، ڕێگری لە پزیشکانی پیاو دەکەن نەشتەرگەری بۆ ئافرەتان ئەنجام بدەن، چونکە وەک ئەوان دەڵێن، پێچەوانەی شەرعە.
سەرچاوەکانی نێو مووسڵ ئاماژە دەدەن کە، داعش کۆی ناوەندە تەندروستییەکانیان ئاگادار کردوونەتەوە لەوەی نابێت پزیشکانی پیاو نەشتەرگەری بۆ ئافرەتان و بە پێشچەوانەیشەوە ئەنجام بدەن، چونکە پێچەوانەی شەرعە.
سەرچاوەکان هاوکات ڕیانگەیاندووە کە، داعش لە سێ مانگی ڕابردوودا کاری توندوتیژییان بەرانبەر بە ئەو پزیشکانە ئەنجام داوە کە ویستوویانە بەرهەڵستی ئەو بڕیارە بکەن.
  سەرکردەی فەوجی ئازادکردنی مووسڵ(موهەننەد ئەلعوبەیدی)-یش پێشتر ڕایگەیاندبوو، تیرۆریستانی داعش، لە گەڕەکی ڕیسالەی نێوەڕاستی مووسڵ چوار پزیشکیان کوشتن، بە هۆی ئەوەی کە تیمارکردنی بریندارەکانی داعشیان ڕەت کردبووەوە.


زریان زیاد  

هەواڵی پەیوەندیدار