٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش چوار گەنجی گولـلەباران كردن.. قورئانەكانی مزگەوتێكیشیان سووتاندن

سەرچاوە: KDP.info
قوئانێکی سووتێندراو. ئەرشیڤ

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دۆخی مووسڵ دەڵًێت، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش چوار گەنجیان گولـلەباران كردوون و قورئانەكانی مزگەوتێكیشیان سووتاندوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە بەردەم پارێزگای مووسڵ چەكدارانی داعش چوار گەنجیان گولـلەباران كردن بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكەن و نەیشزانراوە سەر بە چ نەتەوەیەكن.

ئەو بەرپرسە گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە گوندی بەدەنەی سەر بە قەرەقووش، قورئانی مزگەوتێكیان دەرهێناون و سووتاندوویانن، هەروەها هەندێك قورئانی دیكەیان لە شوێنی ئەوان داناوە و بە خەڵكیان گوتووە ئەو قورئانانە گۆڕانكارییان تێدا كراوە.

(مەموزینی) ڕوونیشی كردەوە، دوێنێیش لە ناوچەی تەلسقۆف هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێكی چەكدارانی داعشیان تێك شكاندووە و زیانێكی زۆریشیان پێ گەیاندوون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار