ئه‌مه‌ریکا، (جۆن ئالان)-ی به فه‌رمانده‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان بۆ جه‌نگی داعش دیاری کرد

واشنتۆن-KDP.INFO- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا(جۆن کێری)، دوێنی هه‌ینی، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینکراو(جۆن ئالان)-ی وه‌ک هه‌ماهه‌نگیکاری ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه ناساند، که ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
(جۆن ئالان) که فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو له ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها یه‌کێک له دیارترین ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازیانه بوو له سه‌رده‌می پێکهێێانی هێزه‌کانی سه‌حوه له نێو سوننه‌مه‌زهه‌به‌کانی پارێزگای ئه‌نبار و به‌ره‌وڕووبوونه‌ی ڕێکخراوی قاعیده و ده‌رپه‌ڕاندنیان له ناوچه‌که‌دا، وه‌ک تۆڕی ڕاگه‌یاندنی سی ئێن ئێن له‌باره‌یه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، باش له‌و تهحهددییهی له‌و ئه‌رکه نوێیه‌ی پێی ده‌سپێردرێ تێگه‌ییشتووه.
دامه‌زراندنی (ئالان) وه‌ک فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌که، پاش خستنه‌ڕووی ستراتیژی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و له‌به‌ینبردنی داعشه که چوارشه‌ممه‌ی ڕابرد له لایه‌ن (سه‌رۆک ئۆما)-ه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا.
ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه خانه‌نشینکراوه له گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕ له ئه‌فغانستان و عێراق ده‌ستکه‌وتی زۆری بۆ ئه‌مه‌ریکا به ده‌ست خستوون.
زریان زیاد




