عەمرو مووسا لە سایکس پیکۆیەکی دی هۆشداری دا

هەولێر-KDP.INFO- ئەمینداری پێشووی وڵاتانی عەرەب(عەمرو مووسا)، هۆشداری دا لەو هەوڵانەی بە ئاراستەی دابەشکردنی ناوچەی عەرەبین، هاوشێوەی ڕێککەوتننامەی سایکس پیکۆ کە لە سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو ناوچەکەی دابەش کرد.
ئەو هۆشدارییەی (عەمرو مووسا) لە چوارچێوەی کۆنگرەی پەیمانگای جیهانی ئیسلامیدا بوو کە لە مەنامەی بەحرێن، ئەمڕۆ هەینی بەسترا. ئەو زیاتر گوتی، سەرکردەکانی ئەمڕۆ باش دەزانن کە قسەی کۆتایی لەو ناوچەیەدا لە نێوخۆیدا سەرچاوە دەگرێ، عەرەب هیچ ئامۆژگاری و هەوڵێک بۆ سەپاندنی دابەشکاریی نوێ سنوور بۆ دانانی."
لەو کۆنگرەیەدا کە گرێدانەکەی لەژێر ناوی "وانەکانی ڕابردوو و دیتی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پاش 1914"، بوو، بە بۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر یەکەم جەنگی جیهانی و، ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەماوەی سەدساڵی ڕابردوودا بە خۆیەوە بینیوە.
(مووسا) هەروەها قسەی دەربارەی وەک ئەوەی ئەو گوتی "گۆڕانکاریی یەکلاکەرەوە" کرد کە لە ساڵی 1914-دا هاتوونەتە ئاراوە و کۆتاییش بە دووەم جەنگی جیهانی هات و دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش لە لایەن زلهێزانی ئەو سەردەمەوە، هاوکات داڕمانی دەوڵەتی عوسمانی بە هۆی دۆڕانی لەو جەنگەدا، دەرهاوێشتەکانی بوون."
ئەو جەختی کردەوە، "ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئەمڕۆ.. پێویستی بە داڕشتنی نەخشەی نێوان سایکس و پیکۆی سەردەمی نوێ نییە، یان بەڵێندان بە ئیمتییازات و زەوی لە شێوەی بەڵینی بەلفوور"، داوایشی کرد، "دەست بکرێ بە گفتوگۆی جیددی دەربارەی ڕژێمی نوێی هەرێمی"، کە ئەمە لە نێوخۆی ناوچەی عەرەبیدا بەڕێوە ببرێ، نەک لە یەکێک لە پایتەختەکانی ڕۆژئاوا.
رێککەوتننامەی سایکس پیکۆ، بەوە ناسراوە کە بەشێکی زۆری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ساڵی 1916 لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیادا دابەش کرا. سایکس پیکۆ رێککەوتننامەیەکی نهێنی بوو لەنێوان بەریتانیا و فەرەنسادا لە رێکەوتی1916/5/16 لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەنێوان (سێرک کارک سایکس)-ی بەریتانیایی و (ژۆرژ پیکۆ)-ی فەڕەنساییدا مۆر کرا، کاتی مۆرکردنی ئەم رێککەوتننامەیە سەردەمی شەڕی جیهانی یەکەم بوو ئەوکاتە هێشتا کەم و زۆر حوکمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کە ئەوکاتە بە پیاوە نەخۆشەکە ناوبانگی دەرکردبوو، باڵادەست بوو بەسەر دەوڵەتە عەرەبییەکاندا بەتایبەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
ئەم رێککەوتننامەیە نهێنییێک بوو لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا کە سنووری جیۆگرافیای هەموو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگۆڕن و لەنێو خۆیاندا دابەشی بکەن بە کوردستانیشەوە، ئەم پەیمانە لەلایەن رووسیاییەکانەوە ئاشکرا کرا، چونکە بەرژەوەندیی ئەوانی تێدا رەچاو نەکرابوو، هەروەها چەندین نهێنی تری لەخۆ گرتبوو.
ئەم رێککەوتننامەیە زۆر لە عەرەبەکانی نیگەران کرد، بەڵام بەدبەختیێکی زۆریشی بەسەر گەلی کورددا هێنا کە بوو بە بناخەیەک یان یاسا و دەستوورێکی نێودەوڵەتی کە پاش کۆتاییهاتنی یەکەم جەنگی جیهانی جێبەجێ کرا.
(مووسا) کە وەزیری دەرەوەی پێشووی میسریس بووە، جەختی کردەوە لەوەی کە ئەمە پێویستییە و ئاماژەیشی دا کە، سێ وڵات لەو ناوچەیەدا هەن کە عەرەبی نین، دووان لەو دەوڵەتە کۆنانەن کە پشکیان لە مێژوو و کولتووری ناوچەکەدا هەیە کە ئێران و تورکیان، دەوڵەتێکی نوێیش هەیە کە ئیسڕائیلە، هەڵبەت جیا لەو وڵاتە، سیاسەتی جیهان پێشکەتووە و لە نێوخۆیدا هەڵگری داخراوییە.
(مووسا) هاوکات دەربارەی ڕژێمەکانی وڵاتانی عەرەبی دوا و داوای کرد چاکسازی لە ئیدارەکانیاندا بکەن بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گەلەکانیان، گوتیشی، "هەیە یاری بە کارتی تاییفی لە وڵاتەکەماندا دەکات.. زلهێزیش هەیە لەسەر ئەو وەتەرە یاری دەکات، ئەمە نیشانەی نەبوونی سیستمێکی ئەمنیی هەرێمییە کە بتوانێ بەرەوڕووی ئەو دەستتێوەردانانە ببێتەوە."
ئەو هاوکات دەربارەی پرسی تیرۆر و تایبەت داعش دوا و گوتی، "دەبێ ئەوە بدۆزینەوە کە ڕێی دا داعش دروست ببێ، کێ پشتیوانیی دەکات و چەکی دەداتێ و ستراتیژی بۆ دیاری دەکا.. هەروەها کێ ڕێی دا 10 ساڵی تەواو حوکمی خوێناویی تاییفی لە عێراقدا بەردەوام بێ، جیابوونەوە لە نێو پێکهاتەکانی گەلەکەیدا بچێنێ."
زیاتر گوتی، "ئەگەر بێت و داعش ببەزێنین، بێئەوەی هۆکارەکانی بنیاتنانی ببەزێنین، ئەوا جارێکی دی و پاش ساڵێک یان دووی دی سەر هەڵدەداتەوە.. ئەمەیش ستراتیژی بەرەنگاربوونەوە نییە.. ستراتیژی بەرجەستە لە ئێستادا ستراتیژی کراوەیە.. کاریگەریش نییە."
زریان زیاد




