٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دوو مانگی رابردوودا، زیاتر لە ھەزارو 100 چەکداری داعش کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای بەغدا دەڵێت، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ھێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ھەزارو 100چەکداری داعشیان کوشتوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆری ماددیشیان پێگەیاندوون.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای بەغدا (سەعد مەتلەبی) بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی راگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان لە ماوەی دوومانگی رابردوودا 17ئۆتۆمبێل و950 بۆمبی چێندراو و 26پشتێنی بۆمبرێژکراو پوچەڵ کراون و، 106مۆڵگەی تیرۆریستان بۆردوومان کراون و 107 ڕفێندراویش ئازاد کراون و 167ئۆتۆمبێلیش تێک شکێندراون.

ھەروەھا گوتیشی، لەوماوەیەدا ھەزارو143 تیرۆریستیش کوژراون، کە ھەڵگری ناسنامەی عەرەبی و بیانین.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار