٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیمارات هاوکارییە مرۆییەکانی گەیاندە بەردەڕەش

سەرچاوە: KDP.info
گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی وڵاتی ئیمارات بۆ ئاوارەکانی شارۆچکەی بەردەڕەش.

بەردەرەش –KDP.INFO- كۆنسووڵی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، سەردانی قەزای بەردەرەشی كرد و لە ڕێی ئیدارەی ئەو شارۆچکەیەوە ئەو هاوکارییە مرۆییەی کە لەگەڵ خۆیدا بردبووی بەسەر 6000 ئاوارەدا دابەش كرد.
بەرێوبەری راگەیاندی قایمەقامیەتی قەزای بەردەڕەش (حیكمەت مەولوود)، بە KDP.INFO -ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ هەینی كۆنسووڵی ئیمارات لە هەولێر (شێخ راشد ئەلمەنسوور) سەردانی قایمەقامیەتی قەزای بەردەرەشی كرد و لە لایەن قایمەقامی قەزای بەردەرەش (شیخ سەردارشێخ یەحیا ) پێشوازی كرا. پاش دیدارێک کە تێیدا رەوشی ئاوارەكان و چۆنیەتی خزمەتكردن و پێداویستییەكانی ئەو ئاوارانە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.
دواتر ئەو هاوكارییە مرۆییەی ئیمارات کە بۆ 6000 ئاوارەی قەزای بەردەرەش برابوو کە خواردن و كەلوپەلی ناوماڵ و چەندان پێداویستی تر بوون دابەش كران.
لەبەسەرکردنەوەی مەیدانیی ئاوارەکانیشدا، (شێخ راشد ئەلمەنسوور)  بەڵێنی ئەوەی بە ئاوارەكان دا كە، لە داهاتوویشدا لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی دانیشتووی قەزای بەردەرەش بەردەوام دەبن .

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار