٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەڵمانیا پێی وایە حیزبێکی توندڕۆیە.. دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا هێشتا لە ڕۆژەڤدا نییە

سەرچاوە: KDP.info
ژمارەیەک لایەنگرانی پەکەکە لە ئەڵمانیا. ئەرشیڤ

هەولێر-KDP.INFO-  ئەگەرچی هەن خوازیاری ئەوەن چاو بە دۆخی پارتیی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)-دا بخشێندریتەوە، کە بە هۆی بەکاربردنی توندوتیژی وەک ئامرازێک بۆ تێکۆشان خرابووە لیستی تیرۆرەوە، هەروەها سەرباری دەستبەرداربوونی بیری بنیاتنانی دەوڵەتی سەبەخۆ و هەوڵیان بۆ حوکمی خۆبەڕێوەبەری لە چوارچێوەی تورکیادا، کە لە ئێستا وەک دروشمێک بەرزیان کردووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەڵمانیا دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بە دوور دەبینن.
پسپۆڕێکی سیاسی لە زانکۆی بەرلین، پشتیوانی لە چاوخشاندنەوە بە دۆخی پەکەکەدا دەکات و پێی وایە کە ئەگەرچی پێشتر ئەو حیزبە لەپێناو تێکۆشاندا توندوتیژی پێڕۆ دەکرد، لە ئێستادا دەستبەرداری بیرۆکەی دەوڵەتی گەورە و سەربەخۆییش بۆ کورد بووە و داوای سەرەکییان لە ئێستادا حوکمی خۆبەڕێوەبەرییە لە چوارچێوەی تورکیادا.
بە باوەڕی ئەو پسپۆڕەی بواری سیاسی(گوربای)، هۆکاری سەرەکی کە وای کردووە وێنایەکی باشتری ئەو حیزبە(پەکەکە) نیشان بدا، شەڕکردنیەتی لەگەڵ ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی. (گوربای) هاوکات پشتیوانی ئەو هەوڵەی هەندێ  لە سیاسییەتمەدارەکانی حیزبی چەپی ئەڵمانیا دەکات کە دەیانەوێ قەدەخە لەسەر پەکەکە هەڵبگرن.
(ڕۆلف موتسینیش) لە پارتیی سۆشیالدیموکراتەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاگربەست و دانوستانەی لە نێوان پەکەکە و تورکیادا لە 2012-وە لە ئارادایە، دەڵێ دەشێت چاوێک بە دۆخی قەدەخەی سەر پەکەکەدا بخشێرێتەوە، بەڵام لەسەر ئەو باوەڕەیشە کە، ئەمە پرۆسەیەکە زۆر دەخایەنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە، (فۆلکەر کاودر) لە پارتیی دیموکراتی مەسیحییەکان وای دەبینێ کە لە توانادا دەبێ باس لە دۆخی پەکەکە بکرێ، بەڵام گوتەبێژ بە ناوی ئەو سیاسەتنەدارەوە دەڵێ، پەکەکە هێشتا لە ڕووی تەکتیکییەوە توندوتیژی پێڕۆ دەکات، بۆیە وەها پرسێک لە ئێستادا ئەگەرێکی لاوازە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار