پێشمەرگە سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمار کرد.. 17 تەرمی بە داعش جێ هێشتوون.. چوار گوندی کۆنترۆڵ کردنەوە

مەخموور-KDP.INFO- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ دەڵێت، لە سنووری میحوەری گوێڕ ھێزەکانی پێشمەرگە چوار گوندی دیکەیان کۆنترۆڵ کردنەوە و زیانێکی زۆریشیان بە چەکدارانی داعش گەیاندووە.
فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ(عەقیدڕوکن سەلیم سورچی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ بە بەرنامەیەکی دراێژراوەوە ھێرشمان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەند گوندێکی دەوروبەری ناحیەی باقرت بەرپا کرد و، بە هۆەیەوە توانیمان گوندەکانی فەتومیە، راشدیە، خەربانیە و مەحموودیە کۆنترۆڵ بکەین."
(سەلیم سورچی) باسی لە ئاکامەکانی ئەو شەڕە کرد و گوتی، "چەکدارێکی زۆری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژراون و 17تەرمیش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگە، هەروەها بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازییش کەتوونەتە دەست هێزەکانمان."
(سورچی) ڕوونی کردەوە، "تەنیا لە ماوەی کەمتر لە سەعاتێک ئەو گوندانە کۆنترۆڵ کران"، گوتیشی لەئێستادا شەڕ وەستاوە و ناوچەکە ئارام بووەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




