٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەواڵگریی ئەمەریكا: لە 80 وڵاتی جیهاندا تیرۆریست چوونەتە نێو داعشەوە.. ژمارەیان لەوەی ڕاگەیەنراوە زۆر زیاترە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن-KDP.INFO-  دەستگای هەواڵگریی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، كە ژمارەی تیرۆریستانی داعش یەكجار زۆرە و تەنیا لە سووریا و عێراق 20 تا 31 هەزار تیرۆریست دەبن.
گوتەبێژی دەستگای هەواڵگریی ئەمەریكا(ریان تراپانی) لە لێدوانێكی چاپەمەنیدا گوتی: "بەپێی زانیارییە نوێیەكان ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا لە نێوان 20 تا 31 هەزار و 500 تیرۆریستن، ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر دەگوترا داعش 10 هەزار تیرۆریستی هەن."
(تراپانی) گوتی: "ئەو زانیارییە نوێیانە لە نێوان مانگی مایس و ئابدا كۆ كرانەوە و، كرانە راپۆرت و لە راپۆرتەكەدا ئاماژە دراوە كە ژمارەی تیرۆریستانی داعش رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە، هۆكاری ئەمەیش سەركەوتنی تیرۆریستانیش لە شەڕ و راگەیاندنی خەلافەتە و پشتی راگەیاندنی خەلافەت لە مانكی حوزەیرانەوە بۆ ئەمڕۆ، داعش توانیویەتی ژمارەیەكی زۆر تیرۆریست بۆ خۆی كۆ بكاتەوە."
لەلایەكی دیكەوە چەند بەرپرسێكی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریكا، بە سی ئین ئێنیان گوتووە، بە گشتی لە 80 وڵاتی جیهان نزیكەی 15 هەزار تیرۆریست چوونە نێو داعش و لە سووریا و راهێنانیان پێ كراوە و دووهەزاریان رۆژئاوایین.
هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار