پاش بەغدا، سەرۆکی فەڕەنسا دێتە هەولێر.. کۆمەکی مرۆییشی لەگەڵ خۆیدا هێناوە

هەولێر-KDP.INFO- سەرۆکی فەڕەنسا(فڕانسوا هۆلاند) بە سەردانێک گەییشتە بەغدا و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق(فواد مەعسووم)، جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی نوێ، کردەوە کە بە دیموکراسییەتی کۆکەرەوە ناوی برد. هاوکات جەختیشی لە پشتیوانییەکانی پاریس بۆ بەغدا کردەوە لە شەڕ دژ بە داعش.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی فەڕەنسا گەییشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەو میانەیەیشدا پشتیوانیی پاریسی بۆ حکوومەتی نوێی عێراق دووپات کردەوە و ستراتیژی پێوەست بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیشی ڕوون کردەوە.
(فڕانسوا هۆلاند) بەڵێنی پشتیوانی و هاکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئەو حکوومەتە نوێیە کە ئەو بە دیموکرسیەتی کۆکەرەوە ناوی برد، دووپات کردەوە. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی(مەعسووم)، ڕایگەیاند، "پێداگر بووم لەوەی بێم لە بەغدا لەگەڵتان بم، چونکە ئێوە حکوومەتێکی نوێی دیموکراتیی کەکەرەوەتان پێک هێناوە، کە کۆی پێکهاتەکان لەخۆ دەگرێ."
سەرۆکی فەڕەنسا هاوکات گوتی، "ئێمە لەگەڵتانین، لە ڕووی مرۆیی و ئەمنییشەوە، چونکە بەرەوڕووی دوژمنێک بوونەتەوە سنوور ناناسێت، ئەو کۆمەڵە تیرۆریستییەی کە ئەمڕۆ لەسەر ئەرز پشتیوانی و بوونی هەیە."
زیاتر گوتی، "ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، جەنگێکی بەرپا کردووە کە تەنیا بەرانبەر بە عێراق نییە، بەڵکە بەرانبەر بە کۆی گەلانە کە وەک ئەوان نابینی و وەک ئەوانیش بیر ناکاتەوە."
ئەو فڕۆکەیەی کە سەرۆکی فەڕەنسا پێی هاتووە، 15 تۆن هاوکاریی مرۆییشی هەڵگرتووە کە لەگەڵ خۆیدا دەیگەیەنێتە هەولێر، کە وەها بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
لە فڕانس 24-ەوە- زریان زیاد




