٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چینی: بنچینەی ئایدیۆلۆژیای تیرۆر، ئیخوان موسلمینە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆککۆماری پێشووتری ئەمەریکا(دیک چینی)، ڕایگەیاند، ئیخوان موسلمین سەرچاوەی ئایدیۆلۆژیای توندترین تیرۆریستەکانن لە جیهاندا، جەختیشی کردەوە، ئەرکی واشنتۆنە دڵنیایی بداتە هاوپەیمانەکانی وەک میسر و ئەردەن.

(دیک چینی) کە جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئەمەریکا(جۆرج بۆش) بوو، باوەڕی وایە کە، کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین "بنچینەی کۆی گرووپە ئیسلامییەکانن کە ئێمە ئێستا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین، نموونەی حەماس و داعش."
ئەم باوەڕەی (چینی) لە چوارچێوەی ئەو ڕەخنانەدایە کە بەر لە چەند سەعاتێک لە گوتارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا ئاراستەی (ئۆباما)-ی کردن، کە تێیدا ستراتیژی وڵاتەکەی بۆ بەرفراوانکردنی وەشاندنە گورزە سەربازییەکانی دژ بە داعش، خستە ڕوو.
(دیک چینی)، لە کۆبوونەوەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا کە تایبەت بوو بە دۆخی هەنووکەیی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، جەختی کردەوە لەوەی کە، ئەرکی ئەمەریکایە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە دڵنییا بکاتەوە کە دەستبەرداریان نابێ، بۆ ئەوەی ڕاستگۆیی خۆی بپارێزێ.
ئاماژەیشی دا بەوەی کە، حکوومەتی میسر پێویستی بە هاوکاری هەیە بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر لە سینا، ڕوونیشی کردەوە، "دەبێ درک بەوە بکەین کە، ئیخوان موسلمین، بنچینەی ئایدیۆلۆژیای توندترین تیرۆریستەکانی جیهانە." زیاتر گوتی، "ئێرانی ئەتۆمییش، هەڕەشەیە بەسەر ئیسڕائیل و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار