داعش، عەرەب، ئەمەریکا و تورکیای کۆ کردنەوە

هەولێر-KDP.INFO- کۆبوونەوەی عەرەب، ئەمەریکا و تورکیا، بە بەشداریی (جۆن کێری)، لە جەددە، بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهێنانی هاوپەیمانەتیێکی فراوان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا، ئەم دوانیوەڕۆیە دەستی پێ کرد.
کۆبووەوەکان بریتین لە، وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، میسر، ئەردەن، عێراق، لوبنان و تورکیا، کە تایبەتە بە بنەبڕکردنی تیرۆر، بە تایبەت ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعوودیە، ئەو کۆبوونەوەیە کە شانشینی عەرەبیی سعوودیە لە شاری جەددەی سەر دەریای سوور بەڕێوە دەبرێ، بۆ لێکۆڵینەوەیە لە بابەتی تیرۆر لە ناوچەکە و ڕێکخراوە تیرۆریستییە و ئەوانەیشی کە لە پشتیانەوەن و ڕێکارەکانی بنەبڕکردنی.
ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ئەو ڕاگەیاندنەی سەرۆکی ئەمەریکا (باراک ئۆباما)-یە پێوەست بە پێکهێنانی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی، بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی داعش لە هەریەک لە عێراق و سووریا.
زریان زیاد




