٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. كەمپی تازە دروست دەكرێن و كەمپەكانی تریش فراوان دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info
دیداری پارێزگاری هەولێر و ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان

هەولێر-KDP.INFO-  لە هەولێر کەمپێکی تازە بۆ ئاوارەکان دروست کراوە کە لە سنووری شارۆچكەی عەنكاوەیە و 300 خێزان لەخۆ دەگرێت و هەندێک کەمپیش فراوانتر دەکرێن.
ئەم هەواڵی دروستکردنی کەمپ و فراوانکردنی هەندێکی دیکەیش، لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیەدا ڕاگەیەنرا، کە پارێزگاری هەولێر(نەوزاد هادی) و بەرێوەبەری ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان(ئیمانۆئیل كیگنەك) و بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنەكە(ناسر فیرناندێز)-ی پێکەوە کۆ کردنەوە.
لە دیدارەكەدا باس لە ڕەوشی پەنابەران بە گشتی و هەوڵەكانی دابینكردنی كەمپی تازە بۆ ئاوارەكان كرا و كار و بەرنامە هاوبەشەكانی پارێزگا و كۆمسیۆنەكە خرایە روو، كە ئیستا لە قۆناخی جێبەجێكردندان، لەوانەش تەواوبوونی كارەكانی كەمپی تۆژینەوەی كشتوكاڵی لە سنووری شارۆچكەی عەنكاوە كە 300 خێزان لەخۆ دەگرێت و، كەمپی كاتیی عەنكاوەمۆل كە ئەویش 100 خیزان لەخۆ دەگرێت و، فراوانكردنی كەمپی بەحركە بۆ لەخۆگرتنی 500 خێزانی تر، وەک قۆناخی یەكەم و، بۆ 1500 خێزانیش وەكو قۆناخی دووەم.

كەنعان بەهادین
 

هەواڵی پەیوەندیدار