٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیران، 700 تۆن خۆراک و پێداویستیی پزیشکی ڕەوانەی چیای شنگال کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.INFO-  لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، 700 تۆن خۆراک و پێداویستیی پزیشکی و جلوبەرگی، بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال ڕەوانە کراوە.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ کاروباری شنگال(د. نووری عوسمان)، بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، "لە سەرەتای ڕووداوی شنگالەوە، سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دا، هەرچۆنێک بێت، دەبێ هاوکاری بگەیەنرێتە ئاوارەکان، لەسەر ئەم فەرمانەی (نێچیرڤان بارزانی)، تا ئێستا گەیاندنی هاوکارییەکان بەردەوامن و تەنیا دوێنێ چوارشەممە، سێ بارهەڵگر خواردەمەنی و کەلوپەلی پێویست، لە ڕێگەی سووریاوە بۆ چیای شنگال ڕەوانە کراوە."
(نووری عوسمان) ڕوونی کردەوە، "هاوکارییەکان کە بریتین لە خۆراک، پێداویستیی وەک جلوبەرگ و دەوا و دەرمان و کەرەستەی دیکەی تەندروستی و تا ئێستا، 700 تۆنی لێ ڕەوانە کراوە و گەیەنراونەتە دەست ئاوارەکان."
شیاوی ئاماژەیە، لە 31-8-2014 و بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، نووسینگەیەکی تایبەت بە کۆمەکردنی ئاوارەکانی شنگال لە دهۆک کراوەتەوە، (د. نووری عوسمان)-یش وەک نوێنەری تایبەت بۆ سەرپەرشتیکردن و هاوکاریکردنی خەڵکی شنگال ڕاسپێردراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار