٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا، بایی 25ملیۆن دۆلار چەک دەدات بە پێشمەرگە و مەشقیشی پێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن-KDP.info-  کۆشکی سپیی ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، (سەرۆک ئۆما) ڕازی بووە بەوەی بەپەلە، چەک و پێداویستیی سەربازی بە بەهای 25ملیۆن دۆلار ڕەوانەی هەولێر بکات.

پێگەی فەرمیی کۆشکی سپیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، (سەرۆک باڕاک ئۆباما) ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ڕازی بووە بە ڕەوانەکردنی هاوکاریی خێرا بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەهاکەی 25ملیۆن دۆلارە و فێرکردن و ەمشقی سەربازییش لەخۆ دەگرێ.
ئەم ڕاگەیاندنەی کۆشکی سپی بە هاوکاریی خێرای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاش چەند سەعاتێک بوو لە سەردانی وەزیری سەرەوەی ئەو وڵاتە(جۆن کێری) بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند گەورەبەرپرسێکی عێراقیدا، کە پێوەست بوو بە پێکهێنانی هاوپەیمانەتیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە گەشەی زیاتری دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار